داگیرکەران هێرش دەکەنە سەر کۆبانێ و گرێ سپی

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی کۆبانێ و گرێ سپی. لە کۆبانێ لە تەقینەوەیەکدا ٢ کەس بریندار ببوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی قەڕەموخ، خانێ، تەل حەجیب و عەلیشاری رۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپباران دەکات.

لە ناوەندی کۆبانێ ٣ تەقین ئەنجامدران. بەپێی زانیاریەکان ٢ کەس بریندار بوون. هۆکاری سێ تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ئەلجڕین، خانێ، ئەریدا، سیوان و بیر عەرەبی رۆژئاوای گرێ سپیش تۆپباران دەکەن.

ف.ق