داگیرکەران هێرش دەکەنە سەرشەهبا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی هێرش دەکەنە سەرگوندەکانی کانتۆنی شەهبا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی کانتۆنی شەهبا تۆپباران دەکەن. شارۆچکەی تل ڕەفعەت و گوندەکانی شێخ هیلال، شێخ عیسا، تەنانێ وسەمووقا لەلایەن دەوڵەتی تورک وچەتەکانیەوە تۆپباران دەکرێت.

دەربارەی زیانەکانی ئەو تۆپبارانە هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە.

ک-ش