داگیرکەران لە جندرێس ٤ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند

کردەوەی ڕفاندن، دەستدرێژی، دزی و تاڵان و کوشتن، لە لایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەبەرانبەر خەڵکی عەفرین بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا لە ناوچەی جندرێس ٤ کەس ڕفێنران کە دووانیان ژنن.

سەرچاوە خۆجێیەکان باسی ئەوەیان کرد کە چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە، دوێنێ شەو لە ناوچەی جندرێسی عەفرین ٤ کەسیان ڕفاندووە کە دووانیان ژنن.

هەمان سەرچاوە ناوەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنراون کە ئەمانەن: محەمەد حەج یوسف بەهار، خالیدە شێخ، ئەمینە عەبدۆ و ئەحمەد حەج گولین.

تا ئێستا چارەنووسی ئەو ٤ کەسە نادیارە.

لە لایەکی ترەوە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی باسوفان و ناوچەی شێراوا کە کوردە ئیزدیەکانی تێدا نیشتەجێن و ژمارەیەک کەسیان ڕفاند.

ف.ق