داگیرکەران لە سەرێکانی مێژوو تاڵان دەکەن

مەرسەدی سوری رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گردی تەل خەلەف هەڵدەکۆڵێت و بەرهەمە مێژووییەکان دەدزێت.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٣ کیلۆمەتری باشووری رۆژئاوای سەرێکانی گردی تەل خەلەف هەڵدەکۆڵن و بەرهەمە مێژووییەکان تاڵان دەکەن.

مێژووی گردی تەل خەلەف بۆ ٦ هەزار ساڵ بەرلە زایین دەگەڕێتەوە و سایەدی بۆ زۆر شارستانی داوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەو رۆژەوەی خاکی سوریای داگیرکردووە، دەستی بە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا کردووە.

پێشتریش راگەیەنرابوو، لە عەفرینی داگیرکراویش، لە زۆر شوێنی مێژوویی، بەرهەمی مێژوویی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە تاڵان دەکرێن. لە هەمانکاتدا دەوڵەمەندی سەر خاک و ژێر خاکیش تاڵان دەکرێن.

بەپێی زانیاریەکان ماوەیەک لەومەوبەر بە هەزاران لیتر زەیتی زەیتوون، لە تورکیاوە بەرەوە ئەوروپا رەوانەکراوە.

ف.ق