دانیشتوانی دێرک و تربەسپی هێرشەکەی خەلیفانیان شەرمەزار کرد

بنەماڵەی شەهیدانی شارەکانی دێرک و تربەسپیی ڕۆژاوا داوایان لە پەدەکە کرد کە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەریلاکانی خەلیفان ئاشکرا بکەن و دوو گەریلای برینداریش کە لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەرکراون رادەست بکرێنەوە.

لە ٥ی ئەیلولدا، گروپێکی گەریلا کە لە ٥ کەس پێکهاتبوون، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە خەلیفان هێرشیان کرایە سەر. هەپەگە ڕایگەیاند، لەو هێرشەدا ٣ گەریلا شەهید بوون و ٢ گەریلاش بە برینداری دەستگیرکراون.

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک و تربەسپی سەبارەت بە هێرشی خەلیفان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

تربەستی

لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی، شێرین شەمسی خوێندرایەوە، ئاماژە بەوە کرا: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک سیاسەتی جینۆساید لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبات و منداڵان دەکوژێت و بەها ماددی و مەعنەوییەکانمان دەکاتە ئامانج. هەموو ئەمانە دەرئەنجامی شکستی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەکی دەوڵەتی تورکە. گەلی کورد بە تەواوی پشتیوانی لە ئیرادەی بەهێزی ئازادیخوازان دەکات، بەڵام پەدەکە بە هاوکاری لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک، هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەکاتە ئامانج.

لەو بەیاننامەیەدا کە پەدەکە شەرمەزار کرا باسی ئەوەشكرا "دەبێت دژی ئەو کارانە بوەستینەوە و ئاشکرایان بکەین".

دێرک

لە شاری دێریک، دەیان کەس لە بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لەبەردەم بارەگای ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان گردبوونەوە بۆ شەرمەزارکردنی پەدەکە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، هۆگر حاجی خوێندرایه‌وه‌ راگەیەنرا: "رۆژی ٥ی ئه‌یلول تیمێكی گه‌ریلا كه‌ له‌ ٥ كه‌س پێكهاتبوون، له‌ دۆڵی بالیسان دەچوونە شوێنێکی دیکە کە لە نزیك گوندێک‌، به‌ فڕۆكه‌ هێرشیان كرایەسەر. دوای هێرشەکە هێزەکانی پەدەککە لە شوێنی ڕووداوەکە دەستێوەردانیان کرد، دوو گەریلا کە لە هێرشەکەدا بریندار بوون، بە دیلگیران و چارەنووسیان زانرا. هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ناوچه‌ی جه‌نگی گه‌رم نییه‌، له‌ ناکاو له‌ شه‌ودا فڕۆکه‌یه‌کی سیخوڕی هات، گرووپێکی گه‌ریلای له‌ ناوچه‌که‌ کەشف کرد و لێیدا. لێرەوە تێدەگەین کە هەڤاڵانمان لەلایەن هەواڵگریەکی ڕێکخراوەوە چاودێری دەکرێن. هەروەها کاتێک هێزەکانی پەدەکە هاتنە ناوچەکە و خەڵکی گوندەکە گوێیان لە دەنگی تەقە بوو، دۆخێکی سەرنجڕاکێش دروست بوو”.

ف.ق