داعش لە کەمپی هۆلێ کارمەندێکی مانگی سوری کوردی شەهید کرد

لە کەمپی هۆلێ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی مانگی سوری کوردی. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارمەندێکی مانگی سوری کوردی شەهیدکرا.

لە کەمپی هۆلێ دوو چەتەی داعش وەک نەخۆش چوونە نێو خاڵێکی مانگی سوری کورد و کارمەندێکی مانگی سوری کوردیان بە ناوی باسم محەمەد محەمەدیان شەهید کرد.

باسم محەمەد محەمەد کارمەدنی مانگی سوری کوردی هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵە.

ف.ق