دوای زینی وەرتێ، پەدەکە ئەم جارە هێزەکانی خۆی رەوانەی گارێ دەکات

پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە هێزێکی تایبەتی رەوانەی ناوچەی گارێ کردووە و بە دروستکردنی سەنگەر و بارەگای نوێ لەو ناوچەیە بە دوای کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێریدایە.

پەدەکە دوای زینی وەرتێ ئەم جارە لە هەرێمی گارێ بە دوای کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێریدایە.

پەدەکە هێزێکی تایبەتی بەناوی ‘گوڵان’ کە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی مەسرور بارزانی دایە، لەگەڵ چەکی قورس ڕەوانەی ناوچەی گارێ کردووە.

دوای زینێ وەرتێ (ئەستێرۆکان)، ئەمجارە پەدەکە لە ناوچەی گارێ بەدوای کاری تێکدەرانە و ئاژاوە دەگەڕێت، بەپێی ئەو زانیاریانەی سەرچاوە هەرێمییەکان بە ڕۆژنیوزیان داوە، لە دوێنێیەوە پەدەکە هیزێکی تایبەتی خۆی بەناوی گوڵان کە لەژێر فەرمانی مەسرور بارزانی دایە، ڕەوانەی شارۆچکەی دینارتێ و دەشتی نەهلێ سەربە ناوجەی ئاکرێ لە دهۆک کردووە.

بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە پەدەکە، پێشمەرگەکانی بەناو ‘ڕۆژ’ـیشی لەگەڵ ئەو هێزە ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.

بەپێی زانیاریەکان، بەهۆی ئەوەی هێزی پێشمەرگە نەیانویستووە بچنە ئەو هەرێمانەی لەژێر کۆنترۆڵی گەریلا دایە، بارزانی هێزێکی تایبەتی کە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی خۆیدایە ناردووەتە ناوچەکە.

هەروەها ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی سەرباز بێ ژمارە، چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی تایبەتی مەدەنی براونەتە ناوچەکە و لە گوندەکانی؛ “مەلکێ، دۆستەکا، گیسێ، مامیشمیش، گردی دینارتە، گردی مەزرینگان، گردی ناوخۆش، گردی دفری” و هەروەها گوندە ئاسورییەکان لە ناوچەی عەشیرەتی زێبارێ، دەستکراوە بە دروستکردنی سەنگەر و پەناگە.

شارۆچکەی دینارتێ و دەشتی نەهلێ، لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە ناوچەی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆکە، بەڵام وەک هەرێم دەکەوێتە نزیک چیای گارێ کە وەک هەرێمی گەریلا دەناسرێت.

ز.ش