دەوڵەتی داگیرکەری تورک باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەکات. بەپێی زانیاریەکان کەسێک بریندار بووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتژمێر ٧:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی بە تۆپبارانکردنی گوندی قەرەموخی کۆبانێ کردووە و لە هێرشەکەدا کەسێک بەناوی خەلیل بەدری ١٨ ساڵ بریندار بووە.
داگیرکەران گوندی زۆرمخاریشیان تۆپباران کرد.
سوپای داگیرکەری تورک هەروەها گوندەکانی سەیدا، مشێرفێ، جەهبەل، فاتسا، هۆشان، دخێلب و دبسی عەین عیسای تۆپباران کرد.
لە هەمانکاتدا گوندەکانی قرونفیل، خربەت بەقەر، بیر زنار و عەڤدۆی عەین عیسا و گرێ سپی تۆپبارانکران. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەسەر ئاسمانی عەین عیسا دەگەڕێت.
سوپای داگیرکەری تورک بو دوو تۆپ گوندی جرنکی رۆژئاوای عامودێی تۆپباران کرد.
لە قامشلۆش هێرش کەبەرانبەر گوندەکانی تەک زیوان و شاروچکەی حمو ئەنجامدرا.
هەروەها گوندی روتالی باکورۆی رۆژهەڵاتی تربەسپی کە گوندی سوریانیەکانە تۆپبارانکرا.
گوندەکانی تەل تەویل، تەقیلا و عەبوشی تەل تەمر بە ئۆبۆس بۆردومانکران.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوەندی ناوچەی زرگانیان تۆپباران کرد.
کۆمیتەی چالاکیەکانی هەرێمی فورات رایگەیاند کە بەهۆی هێرشەکان رێپێوانی کۆبانێ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دواخراوە.
ف.ق