دەوڵەتی داگیرکەری تورک عەین عیسای تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو گوندی عەین عیسا و رێگای ئێم٤ی تۆپباران کرد.

بەپێی زانیاریەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتژمێر ٢٠:٠٠دا جارێکیتر هێرشی کردە سەر شاروچکەی عەین عیسای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لە هێرشی ئەم جارەدا گوندەکانی مشەفرێ، جەهبەل، رێگای ئێم٤ و سایلۆی گەنمی عەین عیسا کراوەتەوە ئامانج و تۆپبارانەکە ماوەیەکی زۆری خایاندووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەموو ڕۆژێک عەین عیسا تۆپباران دەکەن. هەروەها هەوڵ دەدەن لە زەمینیشەوە بەرەو عەین عیسا پێشڕەوی بکەن، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی شەرڤانای قەسەدە دەبنەوە و دەکشێنەوە.

ف.ق