دەوڵەتی روسیا بازرگانی بە پرسی ئاگربەستی عەین عیساوە دەکات

دەوڵەتی روسیا لەگەڵ ئەوەی لە ئاگربەستی سوچیدا بووە بە هێزی دڵنیاکەرەوە، بەڵام بازرگانی بە بابەتی ئاگربەست لە عین عیسا دەکات. روسیا لە نێوان قەسەدە و دەوڵەتی تورکدا یاری دەکات و لە سەرووی ئەمانەشەوە بابەتی ئیدلب هەیە.

دەوڵەتی تورک لە بەرواری ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێرشی کردە سەر گرێ سپی. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ لەگەڵ ئەمریکا پەیمانی قەنقەرە و لە ٢٢ی تشرینی یەکەمیش لەگەڵ روسیا پەیمانی سوچی ئیمزا کرد. لەگەڵ ئیمزاکردنی ئەم پەیمانانە، بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

ماوەی هەفتەیەکیشە هێرشەکانی سەر ناوچەی عەین عیسا زیادی کردووە. لەم نێوەندەشدا دەوڵەتی روسیا کە گوایا لایەنی دڵنیاکەرەوەی ئاگربەستەکەی پەیمانی سوچیە، لە نێوان باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و دەوڵەتی تورکدا، یاری دەکات.

بەرپرسانی روسی بەر لە هێرشەکان، لەگەڵ قەسەدە دانیشتنیان ئەنجام دابوو و رایانگەیاندبوو کە ئەگەر عەین عیسا لە رووی سەربازی و ئیداریەوە، رادەستی رژێمی شام نەکرێتەوە، ئەوا دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەری.

وڵامێک بۆ روسیا: ئێمە سیاسەتی فشار قبوڵ ناکەین

بە پێی چەند زانیاریەک کە لە سەرچاوە دیپلۆماسیەکانەوە گەیشتووەنەتە بەر دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات، بەڕێوەبەرانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وتوویانە، "باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشێکی سوریایە، بۆ چارەسەریەکی هەمیشەیی لەگەڵ حکومەتی شام، ئەوان لایەنگری دیالۆگن، روسیا بەڵێنەکانی پێشووی خۆی جێبەجێ نەکردووە. ئێمە سیاسەتی فشار قبوڵ ناکەین."

دانانی خاڵی چاودێری

رۆژێک لە دوای چاوپێکەوتن، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، هێرشیان کردە سەر عەین عیسا و هێزەکانی قەسەدەش لەسەر بنەمای خۆپاراستن خۆڕاگریان کرد و گورزی کاریگەریان وەشاند. چەتەکان بە ریگای روسیا و لە سایەی 'ئاگربەستی مرۆیی' کە بۆ دەرکردنی ئەو ئاگربەستە داوایان لە قەسەدە کردبوو، جەنازەکانیا وەرگرتەوە.

دوای فشارەکانی روسیا و رەدکردنەوەی ئەو فشارانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دوای هێرشی چەتەکان و خۆڕاگری قەسەدە، لە ١٠ی کانووی یەکەم بەرپرسە سەربازیەکانی روسیا و قەسەدە و حکومەتی شام لە عەین عیسا دانیشتنێکیان ئەنجامدا و بڕیاریان لەسەر ئاگربەستدا، هەروەها بڕیار لەسەر دانانی دوو خاڵی چاودێری لە رۆژئاوای شارەکە و خاڵێکی چاودێریش لە رۆژهەڵاتی شارەکە درا.

لایەنە دڵنیاکەرەوەکانی ئاگربەستەکە، بوونەتە تەماشاکەری هێرشەکان

دوای دوو رۆژ لە دانانی خاڵی چاودێری، گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشەکانیان بۆ سەر شارەکە چڕکردەوە. هێرش کرایە سەر گوندەکانی جەلبێ و مشەرفا کە دەکەونە رۆژهەڵاتی شارەکە.

دەوڵەتی تورک بە چەکی قوڕس پشتیوانی لە هێرشەکان کرد و گروپە چەتەکانی سوڵتان موراد، حەمزە تومانی، ئەحرار ئەلشامیە و سلێمان پاشا بەشداریان لە هێرشەکاندا کرد.

سوپای تورک بە رێگەی ئاسمانیەوە پشتیوانی لە چەتەکان دەکات، روسیاش کە گوایا لایەنی دڵنیاکەرەوەی ئاگربەستەیە لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی شامیش کە لە ناوچەکەن، بوونەتە بینەری هێرشەکان.

ئامانج رێگای نێودەوڵەتی M4

دوای ئەو هێرشە بەرفراوانانە، چەتەکان کە دەوڵەتی تورک پشتیوانیان لیدەکات، لە گوندەکانی جەلبێ و مشەرفا دەرباسی چەند شوێنێک بوون، بەڵام شەڕڤانانی قەسەدە گورزی کاریگەریان وەشاند و هێرشەکەیان تێکشکاند. هاوکات سوپای تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ناوەندی ناوچەی عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی M4.

لە ناوچەی شەڕگراک روسیا و تورکیا چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا

دوای شەر، ئێوارەی هەمان رۆژ شاندیکی سەربازی سوپای روسیا سەردانی ناوچەی شەڕگراکی کرد کە لە ژێر کۆنترۆلی سوپای دەوڵەتی تورکیادایە و لەگەلیان کۆبوویەوە.

هەمان داواکاری

لە بارەی وردەکانی ئەو چاوپێکەوتنەوە زیانیاری ورد بەدەست نەخران، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سوریا، ئیدیعای ئەوەیان کرد کە بەرپرسانی تورکیا بە شاندە سەربازیەکەی روسیایان وتووە:" تا ئەو کاتەی هێزەکانی قەسەدە و دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر شارەکە بەجێ نەهێڵن، هێرشەکانیش بەردەوام دەبن."

مەرجەکانی دەوڵەتی تورک لە مەرجەکانی روسیا دەچن کە بەسەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدەدا دەسەپێنێت.

دوای چاوپێکەوتن هێرش دەستی پێکرد

بەرپرسە سەربازیەکانی روسیا دوای ئەوەی لە ناوچەی شەڕگراک چوونە دەرەوە، بە چەند کاتژمێرێک، چەتەکان دیسان هێرشیان کردەوە.

یاری رووسەکان

رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بەم شێوەیەن، ئەو یاریانەی کە رووسیا لەسەر عەین عیسا لەنێوان دەوڵەتی تورک و قەسەدە دا دەکات، مامەڵەی رووسیا لە رابردوو لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەهێنێتە بیرمان.

لەناو ئەم مامەڵەیەدا یەکەم شت کە بیرمان دێتەوە ئەوەیە لە تورکیا و رووسیا باشوری ئیدلب (باکوری لازقیە) لە چەتەکان پاکدەکەنەوە و پێویستە رادەستی حکومەتی دیمەشقی بکەنەوە.

بەپێی ئاگربەستی ئیدلب کە لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠دا ئیمزاکرابوو، رووسیا داوای لە دەوڵەتی تورک کردبوو، هەرێمەکانی جەبەل زاویە و شێخ ئەلگاب لە باکوری لازقیە رادەستی دەوڵەتی تورک بکات، بەڵام دەوڵەتی تورک لەوێ شوێن پێی خۆی قایم کردبوو.

بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسی فورات لە سەرچاوە ئەمنیەکانی بەدەست گەیشتووە، لە مانگی ئەیلولدا لە ئەنقەرە لەنێوان شاندێکی تورک و شاندێکی رووس ئەنجامدراوە و رووسیا فشارێکی زۆری لەسەەر دەوڵەتی تورک دروست کردووە.

بۆردومانی باکوری لازقیە

هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی عەین عیسا، بۆردومانی روسیا لە جەبەل زاویە و شێخ ئەلگالیبیش بەردەوامە. بەپێی سەرچاوەکان، بەرپرسانی تورک بە بەرپرسە رووسەکانیان راگەیاندبووە، ئەو هەرێمە لەژێر کۆنتڕۆڵی حوراس ئەلدین و پارتی ئیسلامی تورکستاندایە و زەحمەتە لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام بەدەستبهێنرێت.

رووسەکان چ یاریەک دەکەن؟

رووسیا هەوڵ دەدات، عەین عیسا بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی رژێمی دیمەشق و لەلایەکی ترەوە دەیەویت هەرێمەکانی جەبەل زاویە و شێخ ئەلگاب و باشوری رێگای ئێم٤ بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی دیمەشق. رووسیا هەوڵی پاککردنەوەی هەرێمەکە دەدات و دەیوێت کۆنتڕۆڵی بکات.

هەروەها لەگەڵ ئەوەی لە ١٧ و ٢٢ی تشرینی یەکەمدا ئاگربەست لە عەین عیسا راگەیەنرابوو، بەڵام دەوڵەتی تورک لە دەوری ئەمریکا دێت و دەڕوات. بەپێی زانیاریەکان، بەرلەوەی ماوەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ کۆتایی دێت، دەوڵەتی تورک دەیەوێت دەست بوەشێنێت و بۆ کردنەوەی گۆڕەپانی ئاسمانیش هەوڵ دەدات.

عەین عیسا، تەل تەمر و زرگان...

ئامانجی هێرشەکانی سەر عەین عیسا ئەوەیە کە شارەکە بروخێنن، سێگۆشەی کۆبانێ – ڕەقا، کۆبانێ – هەرێمی جزیر و هەرێمی منبج و جزیر کۆنترۆڵ بکەن. سوپای تورک و چەتەکانی لەسەر هێڵی تەل تەمر و زرگان (ئەبو راسن) هێزەکانی خۆیان زیاد دەکەن.

ز.ش