دەوڵەتی تورک ٣ هاوڵاتی عەرەبی ئەشکەنجەدا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سنووری نێوان کۆبانێ و رحا بە شێوەیەکی دڕندانە ٣ هاوڵاتیی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای ئەشکەنجەدا.

تاڵانکردن، ڕفاندن، دزی، دەستدرێژی، کوشتن، کوشتار، داگیرکاری و ئەشکەنجەدان کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە تاوان دادەنرێن، بووەتە ئەرکێکی ئاسایی و ڕۆژانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، کە ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی جدییان بەرامبەر ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک نەبووە و بەردەوامن لە بێدەنگییان. دوێنێ دەوڵەتی تورک تاوانێکی دیکەی بە تاوانەکانی خۆی زیاد کرد.

دوێنێ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی  بەیانی ٣ هاوڵاتيی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ناوەکانی جومعە محەمەد حسین، ئیبراهیم خەلەف عیسا و محەمەد ئەحمەد حسێن سلێمان، کە بە رەگەز عەرەبن، لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەکران و دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر ئازادیان کردن.

ژ.ت