دەوڵەتی تورک گوندەکانی گرێ سپی و کۆبانێی تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی رۆژئاوای گرێ سپی و ڕۆژهەڵاتی کۆبانێی تۆپباران کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ئاریدا، جرن، قەزەلی، زەنوبیا، هریە و ئەحمەدیەی رۆژئاوای گرێ سپی تۆپباران کرد.

هەروەها دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی رۆژهەڵاتی کۆبانێی بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

لە ڕاجۆ گەنجێک ڕفێنرا

بەپێی زانیاریەکان، چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە کە سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکن، لە گوندی بادینای ناوچەی ڕاجۆ، هاوڵاتیەکی مەدەنیان ڕفاندووە.

هاوڵاتیەکە ناوی عیسمەت ئەحمەد عەبدۆیە و ٢٥ ساڵە و چەتەکان عیسمەت ئەحمەد عەبدۆیان بۆ زیندانێکی ناوچەی ڕاجۆ بردووە.

چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیە داوای ملیۆنێک لیرەی سوری لە خانەوادەکەی دەکەن.

ف.ق