دەوڵەتی تورک هاوڵاتیەکی دیکەی عەفرینی ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین کەسێکیان ڕفاند و داوای فیدیە دەکەن.

بەپێی زانیاریەکان، چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە کە سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکن، لە گوندی بادینای ناوچەی ڕاجۆ، هاوڵاتیەکی مەدەنیان ڕفاندووە.

هاوڵاتیەکە ناوی عیسمەت ئەحمەد عەبدۆیە و ٢٥ ساڵە و چەتەکان عیسمەت ئەحمەد عەبدۆیان بۆ زیندانێکی ناوچەی ڕاجۆ بردووە.

چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیە داوای ملیۆنێک لیرەی سوری لە خانەوادەکەی دەکەن.

ف.ق