دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ناوچەى شەرای عەفرین و گوندەکانی

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوچەى شەرای عەفرین و گوندەکانی دەورووبەری شەرای بۆردومانکرد.

 دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ١٨:٠٠ ی شەوی رابردوودا هێرشی کردە سەر ناوچەى شەرای عەفرین. هێرشەکە بە چەکی قورس ئەنجامدرا و هاوکات گوندەکانی مەرەناز، ئالقەمی و مالیکییە بۆردومان کران.

هەروەها لە نزیک کاتژمێر ٢٢:٠٠ دا گوندەکانی شوارق و تەمتەرەش لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کران.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر دوێنێ شەو هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەین عیسا لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە تێکشکێنرا.

ژ.ت