دەوڵەتی تورک هێرشی عەین عیسا دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەرگوندی مشرەفێ-ی عەین عیسا، شەڕڤانانی قەسەدە وڵامیان دایەوە ولە ئەنجامدا شەڕهاتە ئاراوە.

گوندی مشرفێ کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کراوەتە ئامانجی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەکەوێتە ٢کم ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا.

شەڕڤانان وڵامی ئەوهێرشانەیان دایەوە ، لە ناوچەکە شەڕبە دژواری بەردەوام دەکات.

هاوکات سوپای تورک بە چەکی قوورس باشووری ڕێگەی (ام فۆڕ)لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران دەکات.

لەم هەفتەیەدا دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەرعەین عیسا. لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بەکانی هەرێمەکە گوندی واستا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا کراوەتە ئامانجی تۆپخانەکانی تورکیا و چەتەکانی.

ک-ش