دەوڵەتی تورک لە بۆردومانکردنی باکووری حەلەب دا منداڵێکی کوشت

لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کاروانی بە خاکسپاردنی تەرمی ئەندامانی کۆمیتەکانی نبول و زەهرا لە باکووری حەلەب منداڵێک کوژرا. لە بۆردومانێکی پێشتری تورکیادا ١٢ ئەندامی کۆمیتەى نبول و زەهرا کوژرابون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باکووری حەلەب کاروانی تەرمی بەخاکسپاردنی ئەندامانی کۆمیتەی گەلی نبول و زەهرا-یان کردە ئامانج لە ئاکامی ئەو هێرشەدا منداڵێک کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، منداڵێک بە ناوی عەلی حسێن حاج عیسا لەو بۆردومانەى دەوڵەتی تورک دا کوژراوە و هاوڵاتیەکیش بە ناوی مەهدی ئولبە برینداربووە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ لە باکوری حەلەب ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج، کە ئەندامانی کۆمیتەی گەلی نبول و زەهرا-ی تیادا بوو. لەو هێرشەدا ١٢ ئەندامی کۆمیتەکە کوژران و ١٤ی دیکەش برینداربوون.

ژ.ت