دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٨٠ داری دیکەی زەیتوونی بڕیەوە

چەتەکانی ئەلهەمزەی تورکمانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرینی داگیرکراو، ٨٠ دار زەیتوونی دیکەیان بڕیەوە

چەتەکانی ئەلهەمزەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی گەورکای ناوچەی جندرێسی عەفرینی داگیرکراو، دار زەیتوونی هاوڵاتیەکیان بە ناوی محەمەد تەتەریان بڕیەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە هەرێمەکە بەدەست هێنراون، چەتەکان ٨٠ دار زەیتونیان لەنێوان گوندی تلفێ و ناوەندی جندرێس بڕیوەتەوە.

لە داگیرکردنی عەفرینەوە لەلایەن داگیرکەری تورک و تاوەکو ئێستا، تاڵانکردنی سروشت، رفاندنی هاوڵاتیان، ئەشکەنجە، کوشتن و گۆڕینی دیموگرافیای هەرێمەکە رۆژانە بەردەوامە.

ف.ق