دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی مەدەنی رفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رێگەی هێزە ملیشیاکانیەوە لە عەفرینی داگیرکراو کەسێکی مەدەنی رفاند.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزە ملیشیاکان کە ناوی ' پۆلیسی سەربازی'یان لە خۆیان ناوە، لە ناوچەی شیێی عەفرینی داگیرکراو محەمەد عوسمان کۆچەری تەمەن ٤٠ ساڵیان رفاندووە.

راگەیەندرا کە کۆچەر گواستراوەتەوە بۆ زیندانێک لە ناوەندی کانتۆنی عەفرین.

لەسەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە تائێستا هەزاران کەس رفێندراون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی خۆی لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانەکانی کوشتن، تاڵان، رفاندن هاووڵاتیان، دزی و دەستدرێژی.

لەساڵی ٢٠١٨ بەدواوە لە عەفرین تاوانەکان لە دژی مرۆڤایەتی بوونەتە کردەوەی رۆژانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی.

بە گوێرەی رێکخراوەکانی مافەکنی مرۆڤ لە عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ بەدواوە زیاتر لە ٨٠٠ مەدەنی کوژراون، زیاتر لە ٧٥٠٠ کەس رفێندراون. بەشێک لەوانە بەرامبەر پارە و فدیە ئازادکراون، چارەنوسی بەشێکی زۆریان نازاندرێت.

هـ . ب