دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی ٧ کەسی ڕفاند

ڕژێمی داگیرکەری تورک کە گرێ سپی داگیرکراو، ٧ کەسی ڕفاند.

ئاژانسی هاوار نیوو رایگەیاند، سەربازە داگیرکەرەکانی تورک لە ناوچەی سلوکی سەر بە گرێ سپی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی زیدی.

لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵی گوندنشیناندا ٧ کەسی مەدەنی ڕفێنراون و دزیان لە ماڵەکان کرد.

هێزە داگیرکەر و تاڵانچیەکان، دەستیان بەسەر ئاژەڵ و بەرهەمی کشتوکاڵی خەڵکیدا گرت.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش ٧ کەس لە هۆزەکانی هنادە و مەشهور لەلایەن هەمان هێزەوە ڕفێنرابوون.

ف.ق