دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا کۆمەڵکوژییەکی تری ئەنجامدا؛ ٢ کەس کوژران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی سوێدای ناوچەى عەین عیسا کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا. لە هێرشی ئاسمانیی دا ٢ هاووڵاتیی ئەو گوندە کوژران و ٣ هاوڵاتیی تریش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ شەو بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان گوندی سوێدای لە ناوچەى عەین عیسا بۆردومانکرد.

لەو بۆردومانەدا ماڵی هاووڵاتییەکی ئەو گوندە کرابووە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢ هاووڵاتیی بە ناوەکانی خالید حەنیفە و بەشەر بەرەکات شەهید بوون.

هەروەها سەبری سەیدۆ تەمەن ٢٠ ساڵ و عەزیز زێدان تەمەن ٣٢ ساڵ و ڕەشید زێدان تەمەن ٤٢ ساڵ بریندار بوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێی بۆردومانکرد و هەروەها عەین عیسا، شەهبا و گوندەکانی دەورووبەری عەفرین تۆپباران کرد.

ژ.ت