دەوڵەتی تورک زەیتوونی عەفرین دەدزێت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی بێکێ و عەلی جارای ناوچەی بلبلی عەفرین زەیتوون دەدزن.

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زەیتوون لە عەفرین، بەرهەمی زەیتوونی خەڵکی مەدەنی لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە هەموو ساڵێکی دوای داگیرکردن دەدزرێت.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا ڕایگەیاند، بە پێی زانیاریەکان چەتەکانی ئەلهەمزەی سەر بە دەوڵەتی تورک بەرهەمی زەیتوونی هاوڵاتیەکیان بە ناوی عەکاش داود دزیوە لە گوندی بێکێی ناوچەی بلبل.

بەپێی هەمان سەرچاوە بەرهەمی زیاتر لە ٩٠ داری زەیتوون دزراون.

لە هەمان چوارجێوەدا چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی تورک لە گوندی عەلی جارا بەرهەمی زەیتوونی هاوڵاتیەکیان بەناوی ڕەشید ئیبراهیم دزیوە. ڕاگەیەنرا کە ڕەشید خاوەنی ٥٠٠ داری زەیتوونە.

بەپێی سەرچاوەکە، چەتەکان بە ڕەشید ئیبراهیمیان وتووە کە پێویستە بەڵگەیەک لە ئەنجومەنی هەرێمی کە سەر بە دەوڵەتی تورکە ببات کە ئاشکرای بکات دارەکان موڵکی ئەون. ئەوەش وەک ڕێبازێکە بۆ ئەوەی چەتەکان بەرهەمەکان بدزن.

ف.ق