دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٥ گوندی گرێ سپیی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی ئەنجامدانی تاوانەکانیدا ٥ گوندی گرێ سپیی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد.

بەپێی زانیارییەکان شەوی رابردوو لە کاتژمێر ٢١:٣٠ دا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی رۆژئاوای گرێ سپیی بە ناوەکانی ئەریدا، کۆرحەسەن، بیرکنۆ، سلپ و قزەلی و عەمباری گەنمی ئەو گوندەی بۆردومانکرد.

 لەو بۆردومانانەدا شوێن و ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی مەدەنیی ئەو گوندانە کرانە ئامانج و زیانی ماددییان بە هاووڵاتییانی ئەو گوندانە و عەمباری گەنمەکەیان گەیاند.

ژ.ت