دەوڵەتی توركی داگیركەر لە عەین عیسا هاوڵاتییانی مەدەنی دەكاتە ئامانج

دەوڵەتی توركی داگیركەر ‌و چەتەكانی، هاوڵاتییانی مەدەنی لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتیی ئێم٤، دەكەنە ئامانج.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی كردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەوڵەتی توركی داگیركەر ‌و چەتەكانی لە ناوچەكانی شارەدێی عەین عیسای رۆژئاوای كوردستان، دوو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی مەدەنییان كردووەتە ئامانج ‌و بۆردومانیان كردون.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە خۆجێییەكانەوە ئاماژەی بەوەیش كردووە: ئەو شوێنەی دەوڵەتی توركی داگیركەر ‌و چەتەكانی هاوڵاتییانیان تێدا كردووەتە ئامانج، لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم٤  بووە لەنێوان گوندی هۆشان ‌و ناوەندی شارەدێی عەین عیسا.

بە وتەی سەرچاوەكان، بۆردومانەكە، تەنها زەرەری مادی لێكەوتووەتەوە.

ف.ق