دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهبای بۆردومانکرد

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر گوندەکانی ناوچەى شەهبای لە رۆژئاواى کوردستان بۆردومانکرد.

دەوڵەتی تورکی دگیرکەر دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٣:١٥ گوندەکانی شێخ عیسا و حەربەلی لە شەهبا بۆردومانکرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی پەلامارەکانیدا ئێوارەی دێوێنێ گوندەکانی منبجی بۆردومانکردبوو.

ناوەندی چاپەمەنیی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاندبوو، دەوڵەتی تورک بە چەکی قورس گوندەکانی تۆغار، جات و دەندەنیی منبجی بۆردومانکرد. ئەو بۆردومانانە زیانی مرۆییان نەبووە، بەڵام زیانی ماددیی بە هاووڵاتییانی ناوچەکە گەیاندووە.

ژ.ت