فارس حەربۆ: بەرخۆدانی گەلی شەنگال پیلانەکانی سەر شەنگالی ڕاوەستاند

بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال فارس حەربۆ دەستنیشانیکرد کە بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال و کۆمەڵگەی ئێزدیی پیلانەکانی سەر شەنگالی ڕاوەستاندووە و وتی گەرانەوەی خەڵک بۆ شەنگالی ئارام زۆرتر بووە.

لە ٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بە دواوە و لەکاتی ڕاگەیاندنی ڕێکەوینی نێوان هەولێر و بەغداد لە سەر شەنگال ، شەنگال لە دۆخێکی ئاوارتەدایە. گووشار لە شەنگال دەکرێت کە ڕێکخراوە کانی خۆبەرێوەبەری و خۆپاراستنی خۆیان هەڵبوەشێننەوە.  هەرە دوایی هەتاکوو ١ی نیسان مۆڵەتیان بە خەڵکی شەنگال دابوو کە ڕێکخراوەکانی خۆیان هەڵبوەشێننەوە و هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی کرا. بەڵام زیاتر لە ٦مانگە کە خەڵکی شەنگال لە بەرخۆدانێکی مێژووییدان و رێگە بە جێبەجێ کردنی پیلانەکانی سەر شەنگال نادەن.

بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال فارس حەربۆ دەربارەی دۆخی ئیستای شەنگال بۆ چرا تیڤی قسەیکرد .

فارس ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگالی لە ٢٥ی ئاداردا بە بیر هێنایەوە  کە گەل و هەموو ڕێکخراوەکانی خۆپاراستن، بەڕێوەبەری و خزمەتگوزارییەکان هەر هەموو بڕیاری بەرخۆدان-یان داوە و وتی، " ئەم ڕاگەیەنراوە بووە هۆی ئەوەی کە هەر کەسێک بکەوێتە چالاکی و بەرخۆدان بکات. بێگوومان ئێزدییەکانی دەرەوەی وڵاتیش بەئەرکی خۆیان ڕابوون." فارس دەستنیشانیکرد لە ئەنجامی بەرخۆدان لە شەنگال ، لە  ناوخۆی وڵات ودەرەوەی وڵات پیلانەکانی سەر شەنگال ڕاوەستاوە.

فارس حەربۆ وتی، " لە ٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بەم لاوە دوای ڕێکەوتنی بەغداد و هەولێر  شەنگال کەوتە قۆناغێکی نوێوە. دەسەڵاتی عێراق خۆی دیاری کردبووە کە ڕۆژی یەکی نیسان دەبێت ڕەنگی هێزی پاراستنی ئێزدیخان، ئەو هێزانەی کە شەنگال و خەڵکی ئێزدیی-یان ڕزگار کرد ، دەبێت ڕەنگی ئەوان نەمینێت. هەربۆیە ئەنجامی دانووستاندن، بە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی ئێمەیە، لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی شەنگالە کە دۆخەکە وەستاوە."

فارس دەستنیشانیکرد کە  دۆخی ئیستای شەنگال، دۆخی خەڵکی شەنگال لە ئیستادا زۆر باشە و وتی،"  ئیتر ڕۆژانە بنەماڵەکان دەگەڕێنەوە. لەماوەی ٥ ڕۆژی دەربازبوودا نزیکەی ٥٥بنرمالە گەراونەتەوە. ئەمەش  نیشانەی ئارامی شەنگالە. کردنەوە و نوێژەنکردنەوەی ماڵەکان لە سەنتەری شەنگال  و گوندەکان زۆرتر بووە. لەم ماوەی دواییەدا لە بەرێوەبەری عێراق و بە تایبەتی لە ئاستی هەرە بەرزی سوپای عێراق سەردانی شەنگالیان کرد. بەرێوەبەرانی عێراق بۆ تیڤی عەرەبی  وجیهانییەکان ڕاگەیەنراویاندا و وتیان کە شەنگال ئارامە. وەک سوپا و حکومەت ئامادەن کە پاراستنی خەڵک بکەن. ئێمەش وەک بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال پشتگیری ئەم ڕاگەیەنراوە دەکەین کە شەنگال ئارامە. وەک بەڕێوەبەری خۆسەر دەلێین ، هەرکەسێک کە دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ شەنگال ئێمەش بە پێی دەرفەت هاوکارییان دەکەین."

فارس حەربۆ ئەوەی هێنایەسەر زمان کە لەم ماوەی دواییەدا بەغداد لەگەل زۆر لایەندا دانیشتنی کردبووە و وتی، " دانیشتنەکان بەتایبەتی لەگەل لایەنە سیاسییەکان بووە. دانیشتنەکان جێگەی ڕێز بوون. زۆربەیان پشتگیری ڕاگەیەنراوەکەی گەلیان کردبوو."

لە کۆتایی قسەکانیدا فارس حەربۆ وتی، " شەنگال ئارامە. ئێمە داوا لە هەر کەسیک دەکەین کە بێت بۆ شەنگال و ببینێت کە چی ڕوودەدات. بۆچی ئەوەندە گووشار لە گەلی ئێزدیی دەکرێت. یان بێت و تێڕوانینی خۆی لەسەر هەرێمەکە بگۆرێت."

ک-ش