فەرماندەیەکی قەسەدە: هێرشی داگیرکەرانمان تێکشکاند

عەزیز غەربیسان یەکێک لە فەرماندەکانی قەسەدە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان هێرشی داگیرکەرانیان تێکشکاند و وتی، " فڕۆکەجەنگییەکانی چەتەکان شوێنی هاووڵاتیانیان بۆردومان دەکەن".

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانییەوە بە چەکی قورس، فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فرۆکەوان هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی سەیدا، میلەک، ڕێگای ئێم فۆڕ و دەوروبەری ناوچەی عەین عیسا، لە بەرمبەردا شەڕڤانانی قەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشی داگیرکەران یان دایەوە.

عەزیز غەریبسان لە ناوچەی عەین عیساوە دەربارەی هێرشەکان بۆ ئاژانسی هاوار قسەیکردووە و ڕایگەیاندووە: سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانییەوە هێرشیان کردە سەر گوندی سەحابە کە ٥کم لە ناوچەی عەین عیساوە دوورە، ئێمە وەڵامی هێرشەکانمان دایەوە و شکستمان بە هەوڵەکانی داگیرکارییان هێنا، دوای ئەوەی هێرشەکە تێکشکێندرا هێزەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر ڕێگای ئێم٤ لە دەوروبەری عەین عیسا و گوندی سەیدا، دواتر هێرشیان کردە سەر چەند گوندێکی دیکە و مەترسیان لەسەر هاوڵاتیان ئەو ناوچانە دروستکرد.

غەریبسان ڕوونیکردووەتەوە،  سەرەڕای دانانی خاڵی چاودێری هاوبەش ، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک  زۆرتر بووە و وتی، " کە خاڵێکی پشکنینی هاوبەش لە ڕۆژهەڵاتی کۆگاکانی عەین عیسا کراوەتە ئامانج و سەربازێکی هێزەکانی حکومەتی سوریا برینداربووە، لەگەڵ ئەوەشدا نە هێزەکانی ڕوسیا و نە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق وەڵامی ئەو هێرشانەیان نەداوەتەوە."

عەزیز غەریبسان باسی لەوەشکردووە، کە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر شوێنی هاووڵاتیان لە پێش چاوی هێزەکانی رووسیا ئەنجام دەدرێت و وتی: " دوای ماوەیەکی درێژ هێزی داگیرکەر جاری یەکەم لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکەیان بۆردومانکرد. بۆیەکەم جار دەوڵەتی تورک لەو سنوورە فڕۆکەی جەنگی بەکارهێناوە و لە ئێستاشدا جموجوڵی فڕۆکەی جەنگی و بێ فڕۆکەوان لە سنوورەکە بەردەوامیی هەیە

شایانی باسە کە لە ٩ی کانووندا مەجلسی لەشکەری گرێ سپی ڕایگەیاندبوو کە لەگەل هێزەکانی رووسیا لە سەر دامەزراندمی سی خاڵی چاودێری هاوبەش ڕیکەوتوون.

ک-ش