گەنجانی عەفرین داگیرکەری دەوڵەتی تورک و پەدەکەی هاوکاریان شەرمەزار کرد

گەنجانی شۆرشگێری هەرێمی عەفرین بە رێپێوانێک هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکەی هاوکاری بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا، شەرمەزار کرد.

لە رێپێوانێدا کە بە بەشداری سەدان ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریای هەرێمی عەفرین ئەنجامدرا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکە شەرمەزار کران کە پێکەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرش دەکەنە سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان.

گەنجان وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریا و پانکارتی ' لەدژی خیانەت و داگیرکەری، وەرن بۆ جەنگی ئازاد'یان بەرز کردەوە.

دیار عەفرین ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریا لقی عەفرین، لە رێپێوانەکەدا قسەی کرد و داوای لە گەنجان کرد کە لە بەرانبەر داگیرکەری تورک و خیانەت تێبکۆشن و وتی، "لە ئاستی یەکەمدا ئێمە گەنجان، بەرپرسی پاراستنی خاک و گەلی خۆمانین، نابێت ئێمە لە بەرانبەر هێرشەکانی سەر تەڤگەری ئازادی کوردستان بێدەنگ بین. هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت، لەبەرئەوەی ئیرادەی ئێمە بەهێزە و تاوەکو سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین."

دیار عەفرینی باسی ئەوەشی کرد کە هیچ جیاوازیەک لەنێوان دوژمن و پەدەکەدا نەماوە، هەردووکیشی لەدژی دۆزی کورد دەوەستنەوە و وتی، " ئەو کارەی پەدەکە دەیکات، لە خزمەتی دۆزی کورددا نییە، دوژمنیش هەمان هەڵوێستی هەیە. لەبەرئەوەش هیچ جیاوازیەک لەنێوان دوژمن و پەدەکەدا نییە، هەردووکیشی دەیانەوێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئێمە لەناوببەن."

چالاکی بە دروشمی پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا و شەرمەزارکردنی خیانەتکاران کۆتایی هات.

ف.ق