گەنجانی کۆبانێ یادی عەلی چیچەکیان کردەوە

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی گەنج لە کۆبونەوەیەکدا، یادی پیشەنگە شەهیدەکەی تەڤگەری ئازادی کوردستان و یەکێک لە بەرخۆدێرانی رۆژۆی مردنی ١٤ی تەمووز عەلی چیچەکیان کردەوە

لە زانکۆی کۆبانێ بە بەشداری دەیان ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی گەنج یادی پیشەنگە شەهیدەکەی تەڤگەری ئازادی کوردستان و یەکێک لە بەرخۆدێرانی رۆژۆی مردنی ١٤ی تەمووز عەلی چیچەک کرایەوە.

کۆبونەوەکە بە رێزگرتن دەستیپێکرد.

دواتر لەسەر ناوی گەنجان هەبون محەمەد قسەی کرد. هەبون محەمەد ئاماژەی بە تێکۆشان و بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان و بە تایبەتی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە لە رۆژۆی مردنی ١٤ی تەموزی ١٩٨٢ کرد. هەبون محەمەد باسی کەسایەتی و تێکۆشانی عەلی چیچەک کرد کە یەکێک لە پێشەنگەکانی رۆژۆی مردن بوو کە لە ئەنجامی مانگرتنەکەدا شەهید بوو.

دوای قسەکان بەڵگەفیلمێک لەبارەی کەسایەتی و تێکۆشانی عەلی چیچەک نمایشکرا.

کۆبونەوەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن' ، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' کۆتایی هات.

ف.ق