گەریلا تیڤی ڤیدیۆ چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە خانتوری حەفتانین بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی رۆژی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ی هێزەکانی گەریلای لە ناوچەى خانتوری حەفتانین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٦ سەربازی داگیرکەر کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکیی هیزەکانی گەریلا لە خانتوری حەفتانین رایگەیاند:,

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین دا رۆژی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ و لە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆدا لە سەر شاخی خاچ لە ناوچەى خانتوری حەفتانین، بە چەکی تایبەت لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا. کاتێک ٥ سەربازی داگیرکەر پێکەوە لە لای حەفارەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر کۆبوونەوە لێیاندرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا حەفارەکەی سوپای تورک بە تەواوی تێکشکا و شۆفێری حەفارەکە و فەرماندەیەکی ئەو بنکە سەربازیییە و بە گشتی ٦ کەس داگیرکەر سزا دران".

ژ.ت