هاوڵاتیانی عەین عیسا ناڕەزاییان بەرانبەر داگیرکەری تورک پیشاندا

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری کانتۆنی گرێ سپی بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بێدەنگی رای نێودەوڵەتی لە بەرانبەر هێرشەکان، لە ناوچەی عەین عیسا چادری کردەوە.

لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریا لە ناوچەی عەین عیسا چادری چالاکی کردەوە و رایگەیاند، ئەوان لەدژی هێرشی دژی ناوچەی عەین عیسا بەرخۆدان دەکەن.

لە ڕۆژی یەکەمی چالاکی چادر کردنەوەدا، لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری کانتۆنی کۆبانی عەلی ئەل ئەحمەد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد.

ئەل ئەحمەد باسی ئەوەی کرد، بێدەنگی رای نێودەوڵەتی و رووسیا لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری تورک لەدژی خەڵکی مەدەنی، بۆ داگیرکردنی هەرێمەکانی تری سوریا دەبێتە هاندانێک و وتی، "وەک تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری کانتۆنی کۆبانی ئێمە پشتگیری لە بەرخۆدانی خەڵکی عەین عیسا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەکەین."

هیلال ئەل هیلال ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر کە بەشداری چالاکیەکەدا کردبوو باسی ئەوەی کرد، ئەمڕۆ هاتوونەتە عەین عیسا کە پشتگیری لە خەڵکی ناوچەکە دەکەین و هێێرشەکان رەد دەکەینەوە و وتی، "ئێمە دەست لە خاکەکەمان هەڵناگرین و رێگا نادەین ئامانجەکانی تورک جێبەجێ بکرێت. ئێمە پشتگیری لە شەڕڤانانی قەسەدە دەکەین و خاکەکەمان دەپارێزین."

چالاکی چادر کردنەوە ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ف.ق