هاووڵاتیانی قامیشلو و ڕەقا: دەوڵەتی تورک لە خاکی سووریا بۆ دەرەوە

مەجلسی ژنانی سووریا لە شارەکانی ڕەقا و قامیشلوو لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک چالاکییەکیان بەڕێوەبرد و دوای دەرکردنی دەوڵەتی تورکیایان کرد لە ناو خاکی سووریا.

 

قامیشلوو

مەجلسی ژنانی سووریا لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڕەکی سیاحی شاری قامیشلوو، چالاکییەکی بەڕێوەبرد. نوێنەری هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری چالاکییەکە بوون. بەشداران پانکاردی" دادپەروەری بۆ ژنانی عەفرین"، " داگیرکەران دادگایی بکەن"، " عەفرین شارێکی سووریایە ، داگیرکاری تاوانی دژە مرۆڤایییە"، " قڕکردنی ژنان راوەستێنن"، " داگیکاری تندووتیژییە" یان بەرزکردەوە.

لینا بەرەکات وتەبێژی مەجلسی ژنانی سووریا لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەنراوێکی ئاراستەی میدیاکان کرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکرا کە داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، بووە هۆی ئاوارە بوونی زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی سووریا و وترا، " نە بەرد، نە مرۆڤ، هیچ شتێک لەو داگیرکارییەدا نەپارێزرا. دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانی خۆیدا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنا. بەو شێوەیە پێوەندی دەوڵەتی تورک بە گروپە چەتەکان کە لە لیستی تیرۆردان بۆهەر کەسێک ئاشکرا بوو."

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا وترا کە ژنانی عەفرین ئازارێکی زۆریان کێشا. ڕووبەڕووی کوشتن، ڕفاندن، دەستدرێژی و کۆچبەرکردن بوون. هەروەها وترا کە ژنان وەک کۆێلەی جنسی بەکارهێنراون و لە بەردەوامیدا، " ژنان ڕفێندران و ڕەوانەی لیبیا کران، بەو ڕەنگە بوونە قوربانی دەستدرێژی جنسی. ئەمە دەکەوێتە ئاستی تاوانی شەڕ. "

هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکانی سووریا کرا کە توندووتیژی و کوشتن ڕاوەستێنن و داوا لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی کرا کە هاوکاری گەلی سووریا بکەن و سنوورێک بۆ هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک دیاری بکەن. دەبێت دەوڵەتی تورک لەخاکی سووریا بچێتە دەرەوە."

ڕەقا

لە شاری ڕەقا، مەجلسی ژنانی سووریا لە پارکی شەهید هەڤرین خەلەف چالاکییەکیان بەڕێوە برد. ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلسی ژنانی سووریا سوودا کوردی ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا پێشێلکارییەکانی دژبە هاووڵاتیانی سووریا ئیدانەکرا و لە بەردەوامیدا وترا ،" دەبێت ئێمە خۆمان بگەێنینە چارەسەریەک بۆ کێشەکانی سووریا و ڕژاندنی خوین راوەستێت، دەبێت بە پێی لێک تێگەشتنی نێونەتەوەیی بڕیارێک بدرێت و تورکیا ناچار بکرێت خاکی سووریا چۆڵ بکات."

ک-ش