هاووڵاتیەکی عەفرینی لە ژێرئەشکەنجەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک گیانی لەدەستدا

هاووڵاتیەک بە ناوی شێخمووس قاسم مووستەفا خەڵکی عەفرین کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ماوەی ١٤ڕۆژە ڕفێندراوە، لە ژێرئەشکەنجەدا گیانئ لەدەستدا.

چەتەکانی فەیلەقی شام-ی سەربە سوپای داگیرکەری تورک ١٤ڕۆژ پێش ئیستا هاووڵاتیەکی تەمەن ٦٧ ساڵ-یان بەناوی شێخمووس قاسم مووستەفایان ڕفاندبوو. چەتەکان مووستەفایان لە گوندی مەیدان لکبێسێ ڕفاندبوو و دوای ١٤ رۆژ ئاشکرا بوو کە  لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەی کراوەتەوە..

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە چەتەکان پێوەندی تەلەفونی-یان بە بنەماڵەی مووستەفاوە کردووە و وتوویانە کە وەرن تەرمەکەی وەربگرنەوە.

بنەماڵەی ناوبراو ئەمڕۆ سەردانی بەندیخانەی ناوچەی ڕاجۆیان کرد و تەرمەکەیان وەرگرتەوە. ڕاگەیەنرا کە ئاسەواری ئەشکەنجە بە سەر جەستەی شێخمووس مووستەفای ٦٧سالانەوە دیاربووە.

ک-ش