حکومەتی دیمەشق رێگری لە هاوکاریەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەکات

خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ریگەیاند، حکومەتی دیمەشق، رێگری لە هاوکاری سلێمانی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکراوەتەوە، هاوکاری خەڵکی سلێمانی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە شەهبا، شێخمەقسوود و ئەشرەفیە، شەش رۆژە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە لە دەروازەی تاییهە راگیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوە کراوە کە بەر لە شەش رۆژ، ئەوان ٢٥ بارهەڵگری مرۆییان وەرگرت کە لەلایەن خەڵکی سلێمانیەوە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە رەوانەکرابوو.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە ، خۆبەڕێوەبەری رێگەی خۆشکردووە و هاوکار بووە کە هاوکاریەکە بگاتە دەروازەی تاییهە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی دیمەشق رێگەی نەداوە هاوکاریەکان رەوانە بکرێن.

خۆبەڕێوەبەری زۆر جار داوای کردووە کە بابەتی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووەکان سیاسی نەکرێت، بەڵام لایەنەکان ئەو یەکە رەت دەکەنەوە و لایەنەکان هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووەکان پشتگوێ دەخەن.

مانگی شوبات حکومەتی دیمەشق ٩ رۆژ ١٠٠ تەنکەری سوتەمەنی خۆبەڕێوەبەری بۆ شەهبا و حەلەب ئامادە کردبوو، بەڵام حکومەتی سوریا دەستی بەسەر نیوەی سوتەمەنەیەکەدا گرتبوو.

ف.ق