هەپەگە: بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرای کرد کە لە ٢٠١٧دا لە ئەلکێ شەهید بوون و وتی، "هاوڕێکانمان کە لەدژی داگیرکەران هەنگاوێکیشیان بەرەو دواوە نەنا، بێ دوودڵی شەڕیان کرد و شەهید بوون، بێگۆمان بوون بە سمبوڵی بەرخۆدانی مێژووییە و ئەم داستانە.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە لەبارەی ٣ گەریلا کە لە ٢٠١٧ لە ئەلکێ شەهید بوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە گۆڕەپانی دەریێ بەرانای ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لەنێوان هێزەکانمان و دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەڕێکی قۆڕس روویدا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی کوژرا، دواتر بە فڕۆکە ناوچەکەی بۆردومان کرد. هاوڕێکانمان ئاندۆک، دڵشاد و گەلهات کە لەسەر هێڵی فەرماندە عەگید بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، لە ئەنجامی شەڕ و بۆردوماندا شەهید بوون. بەهۆی بارودۆخی  شەڕەوە، ئاشکراکردنی ناسنامەی شەهیدەکانمان درەنگ کەوت.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئاندۆک رۆژ

ناو و پاشناو: قاسم وەدات گیون

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: هەدیە - هاشم

کات و شوێنی شەهادەت: ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ / بۆتان

*

نازناو: دڵشاد شیار

ناو و پاشناو: حەجی مەتین

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک و باوک: جەمیلە - کامەران

کات و شوێنی شەهادەت: ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ / بۆتان

*

نازناو: گەلهات گۆیی

ناو و پاشناو: سواد یڵدز

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: نارین و ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهادەت: ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ / بۆتان

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ساڵی ٢٠١٥ بە پلانێکی کە قڕکردنی کورد بگەیەنێتە ئامانج، سەرەتا لە باکوری کوردستان، لەسەر گەلەکەمان و ئەو هەرێمانەی کە تەڤگەری ئازادی کوردستانی لێیە، هێرشی قۆرس کە لە مێژوودا کەموێنەبوو، دەستپێکرد، هێرش قڕکردن تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. لەدژی ئەو هێرشانەی رژێمی فاشیستی تورک، رۆڵە قاڕەمانەکانی کوردستان لە ئاڤاشین تاوەکو دەرسیم، لە سەرحەت تاوەکو بۆتان لە هەموو جێگەیەک کە هێرشی داگیرکر و قڕکەری لێیە، لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانی بێوێنە بەڕێوە دەبەن. لەبارەی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە کە پیشاندراوە، گورزی گەورە لە دوژمن دراوە و وایکردووە کە دوژمن بگاتە سەر لێواری لەناوچوون. هاوڕێکانمان کە بە ئایدۆلۆژیای ئازادی رێبەر ئاپۆ خۆی پڕچەک کردووە، لەدژی داگیرکەران بێ ئەوەی هەنگاوێک بەرەو دواوە هەڵبنێن و دوودڵ بن، شەڕیان کرد، شەهید بوون و بوون بە پێشەنگی ئەم بەرخۆدانە گەورە و مێژووییە. هاوڕێکانمان ئاندۆک، دڵشاد و گەلهات کە هەریەکەیان لە دەڤەرێکی جیاوازی باکوری کوردستان لەدایکبوون، لە دەوری فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ یەکیانگرت، بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان، بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هەرسێ هاوڕێمان بە کەلتوری کوردی کە لە خانەوادە وڵاتپارێزەکانیان وەریانگرتووە، ئاوێتەی ئایدۆلۆژی ئاپۆیی بوون و بوون بە شۆڕشگێری پێشەنگ. دوای ئەوەی بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد، بۆ ئەوەی کاریگەری سیستمی کاپیتالیست لەسەر خۆیان هەڵگرن لەسەر فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ قۆڵبوونەوە.لە دەوروبەری گەریلا و چیاکان کە لە کاریگەری سیستمی پەروەردەی کاپیتالیست و داگیرکەری تورک رزگاریان بووە، زیاتر نزیکی راستی بوونەتەوە. هاوڕێکانمان ئاندۆک، گەلهات و دڵشاد لەدژی سیاسەت و نزیکایەتی کۆمەڵکوی داگیرکەری تورک لەسەر گەلەکەمان بوون بە تۆڕەییەکی گەورە و تۆڕەییان زیاتر کرد و بۆ ئەوەی تۆڵە لە دوژمن بکەنەوە بەشداریان کرد. بە تاکتیک و شێوازی نوێی گەریلایەتی لە هەموو خەباتەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. هەرسێ هاوڕێمان کە لە زۆر رووە پسپۆڕ بوون، بە تایبەتی کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە ناوچەی نسێبین کە دوژمن لەوێ شێت و هار ببوو و ببووە سەندرۆمێک بۆ دوژمن، بە شێوەیەکی چالاک بەشداریان لە قۆناغی بەرخۆداندا کرد و بوون بە پارچەیەکی گرنگ داستانی قاڕەمانێتی. لە نسێبین کە ئیرادە و بوێریەکی زۆرەوە لەدژی هێرش قۆڕسی دوژمن بەرخۆدانیان کرد، لە زۆر چالاکی دژی دوژمندا پێشەنگایەتیان کرد.

هاوڕێکانمان ئاندۆک، دڵشاد و گەلهات لە ساڵی ٢٠١٧دا لە زۆر چالاکیدا لە گۆڕەپانی بۆتان لەدژی داگیرکەرانی تورک بەشداریان کرد و شەهید بوون، لە بەرخۆدانی مێژوویدا رۆڵی پێشەنگایەتیان بینی، لە مێژووت کوردستاندا شوێنی خۆیان بەڕێزەوە گرت. لە ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێکانماندا، بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدان و هەموو گەلی کوردستان وڵاتپارێز دەکەین."

ف.ق