هەپەگە دیمەنی چالاکیەکی هێزەکانی لە دژی سەنگەرەکانی سوپای تورک بڵاوکردەوە

هەپەگە ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە ١٩ی کانوونی دووهەم لە ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ کە لە دژی قەرەقۆلی نەواێی ئەنجامدرابوو ، بڵاو کردەوە. هەپەگە دەستنیشانی کرد لەو چالاکییەدا ٦ داگیرکەر کوژران.

 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەو چالاکییەی هێزەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' هێزەکانی ئێمە لە ڕۆژی ١٩ی کانوون لە کاتژمێر ٠٨:٠٠دا لە دەڤەری گەردیای ناوچەی شەمزینان-ی جوولەمێرگ لە دژی سەربازانی ناو قەرەقۆلی نەوایێ چالاکیەکی تەقینەوەی سەرکەوتوویان ئەنجامدا .هێزەکانی ئێمە دوای ئەوەی کە ماوەیەک قەرەقۆلەکەیان خستە ژێر چاودێری،توایان کە بزانن کە سەربازانی تورک بە ڕۆژ لە قەرەقۆلن و بە شەودا دەچنە ناو سەنگەرەکانی خۆیان، تەقەمەنیان لە سەنگەرەکانی داگیرکەراندا دانا، دوای ئەوەی کە ٦ سەربازی تورک هاتن خۆیان لەو سەنگەرەدا جێگیر بکەن، هێزەکانی ئێمە سەرکەوتووانە سەنگەرەکەیان تەقاندەوە و هەر ٦ داگیرکەری سوپای تورک کوژران. دوای چالاکییەکە بە دەیان زرێپۆشی سەربازی هاتە شوێنی تەقینەوەکە و کوژراوەکانی خۆیان گواستەوە. لە شوێنی چالاکییەکەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد.ئەو ئۆپەراسیۆنە هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بە بێ ئەنجام کۆتایی هات."

ک-ش