HRE: ئەرکی سەرەکیمان ئازادکردنی عەفرینە

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، تۆڵەسەندنەوە لەبەرانبەر شەر و داگیرکەری و ئازادی عەفرین ئەرکی سەرەکیانە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی عەفرینەوە کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکراوە  و بەرخۆدانیان لەدژی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ساڵی ٢٠١٨ دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شاری عەفرینیان داگیرکرد. لەبەرانبەر ئەو داگیرکەریە چالاکی هێزەکانمان بە شێوەیەکی کاریگەر بەردەوامیان هەیە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە شێوەی فەرمی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرش ئەنجامدەدات و هەرجورە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدەدات و دیموگرافیای عەفرین دەگۆڕێت.

'خوێنی گەلەکەمان و خاکەکەمان هێڵی سوورە'

ئێمە وەک هێزەکانی رزگاری عەفرین هیوای ئەم خاکەین و هیواکان بەدیدەهێنین و خوێنی گەل و خاکەکەمان هێڵی سوورە و لەبیرناکرێت.

پێویستە باش بزانرێت کە ئێمە حەزمان لە شەڕ نییە، بەڵام داگیرکەری وڵاتمان، هەموو کاتێک هۆکاری شەڕ و تۆڵەسەندنەوەیە. دوژمنی گەلەکەمان جگە لە شەڕ هیچ شتێک تێناگات. ئەزموونی دوو ساڵی ڕابردووی بەرخۆدانمان لە بەرانبەر داگیرکەری دۆخەکە ڕووندەکاتەوە. ئێمە گورزی قوڕس لە داگیرکەران دەدەین و لە خاکە پیرۆزەکەمان دەریان دەکەین و ئاڵای ئازادی لە چیای کورمینج بەرز دەکەینەوە.

'ئازادی عەفرین ئەرکی سەرەکیمانە'

پێویستە دۆست و دوژمن هەموویان بزانن، ئێمە گەلەکەمان پشتڕاست دەکەینەوە ئازادی عەفرین ئەرکی پیرۆز و سەرەکی ئێمەیە و لە ماوەیەکی نزیکدا بەدیجێت. ئێش و ئازاری گەلەکەمان بە دەستی داگیرکەری تورک دەبێتە تۆپەڵێک ئاگر و دوژمن دەسووتێنێت و لەناوی دەبات.

ئێمە بڕاوامان بە شەڕڤانەکانمان هەیە و دەڵێین، لە سێیەمین ساڵی داگیرکاری عەفریندا ئاستی شەڕمان و هێزمان زیاتر دەبێت و لە هەموو شاخ، گوند و کۆڵانەکانی عەفرین بڵاو دەبێتەوە. هەموو دەڤەرێکی عەفرین و دەورۆبەری بۆ ئێمە سەنگەری شەڕن و هەموو داگیرکەر، جەتەکانیان، سیخوور و پێپەتیەکانیش دەبنە ئامانجی شەڕڤانەکانمان، ئێمە لە هەموو دەڤەرێکی عەفرین دەبین و گەلەکەمان دەپارێزین.

'ئازادی نزیکە'

بانگەوازیمان بۆ هەموو گەنجان ئەوەیە هەڵویستێکی نەتەوەیی پیشان بدەن و بەشداری لە بەرخۆدانی سەردەمدا بکەن. لە کاتی بەرخۆداندا جێگای گەنجان ڕیزەکانی ئێمەن. ئازادی نزیکە و با هەموو کەسێک لە خوڵقاندنی ئازادیدا جێگای ئابڕۆمەندانەی خۆی بگرێت. لە هەمانکاتدا داوا لە گەلەکەمان لەناو و دەرەوەی عەفرین دەکەین، بڕوا و هیوای خۆیان بۆ ئازادی زیندوو و بەهێز بکەن. ئەمڕۆ قاڕەمانەکانمان بە خوێنی خۆیان هەنگاوی گرنگ دەنێن و سەرکەوتن دەخوڵقێنن. هەروەها بانگەوازیمان بۆ ئەو کەسانە هەیە کە دەستیان لەگەڵ داگیرکەران تێکەڵ کردووە و زیانیان بە گەلەکەمان گەیاندووە، بگەڕێنەوە سەر نامووس و کەرامەتیان کە خاکی عەفرینە و بگەڕێنەوە و لە داگیرکەران دووربکەونەوە. تەمەنی داگیرکەران کەمە و کاتێک تێکدەچن هیچ کەسێک لەدوای خۆیان ناپارێزن."

ف.ق