HRE:٤ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین-(HRE) لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە هەرێمەکانی باب و جندرێس لە ئەنجامی چالاکییەکانی دژی گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکدا، ٤ داگیرکەر کوژراون و یەکێکیشیان بریندار بووە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREرایگەیاند هێزەکانیان لە ٢٣ و ٢٥ی کانونی دووەم چالاکیان ئەنجامداوە.

بە پێی لێدوانەکە لە ٢٣ی کانونی دووەم لە گوندی تل باتال-ی سەر بە شارۆچکەی راعی لە هەرێمی باب لە ئەنجامی چالاکییەکی دژی چەتەکانی پۆلیسی سەربازیدا، ٢ چەتە کوژراون.

HRE هەروەها رایگەیاند، لە ٢٥ی کانونی دووەمیش لە گوندی کەفەر سەفرەی سەر بە ناوچەی جندرێسیی عەفرینیش، لە دژی چەتەکانی لیوای سەمەرقەند چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەشەوە ٢ چەتە کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

HRE رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامن و لەم چەند رۆژەی رابردووشدا سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی، بە مووشەک و هاوەن بە بێوەستان ناوچەکانی سەر بە عەفرین و شەهبا تۆپباران دەکەن و بەم هۆیەوە تا ئێستا زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچەکە کەوتووە. هاوکات جموجوڵی فڕۆکەی کەشفیش لە ناوچەکە بەردەوامی هەیە.

ز.ش