هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە تەنورییەى قامیشلۆ ئیدانە کرا

لە شارۆچکەى تەنورییەى قامیشلۆ بە رێکخستنی رێپێوانێک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و عەفرین ئیدانە کرا.

لەگەڵ نزیکبوونەوەى ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، دانیشتوانی شارۆچکەى تەنورییەی سەر بە قامیشلۆ رژانە سەر شەقامەکان و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان لە دژی هاووڵاتییانی عەفرین ئیدانە کرد.

لە رێپێوانەکەدا منداڵان وێنەى منداڵانی عەفرینیان بەرزرکردبووە، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو بوون.

لە بەری رۆژئاوای شارۆچکەکە و لە دوای رێپێوانەکە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری رێکخراو فاتمە جاسم هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچکەى تەنورییە تاوانەکانی سوپای تورکی داگیرکەری لە دژی ناوچە داگیرکراوەکان ئیدانە کرد و وتی، "دەوڵەتی تورک گروپە چەتەکانی رەوانەى سوریا کرد و دواتر دەستوەردانی لە سوریا کرد و خاکی سوریای داگیرکرد".

رێپێوانەکە بە وتنەوەى دروشم بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەفرین و بمرێ ئەردۆغانی فاشیست کۆتایی پێھات.

ژ.ت