هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا شەرمەزارکران

هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی کۆمینەکانی ناوچەی عەین عیسا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوەندی ناوچەی عەین عیسا و گوندەکانی شەرمەزار کرد.

مەههدی حەلئەنزی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا قسەی کرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا منداڵێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی بریندار بوون.

لە قسەکانیدا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕووسیا کرا کە فشار لەسەر دەوڵەتی تورک بۆ راگرتنی هێرشەکان دروست بکەن. هەروەها بەبیرهێنرایەوە  کە ئامانجی دەوڵەتی تورک لە هێرشەکان ترساندنی گەلە بۆئەوەی لە گوند و شارەکانیان بچنە دەرەوە.

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە کە گرێ سپی و سەرێکانی داگیرکرا، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا.

ف.ق