هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئیدانە کران

هاووڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕژانە سەرشەقامەکان.

' قامیشلو'

بە ئامانجی ئیدانەکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە تایبەتی ناوچەی عەین عیسا، هاووڵاتیانی کانتۆنی قامیشلو ڕێپێوانێکی جەماوەریان بەڕێوەبرد.

ئەم ڕێپێوانە بەدەسپێشخەری مەجلیسی ناوچەکانی تربە سپی، تل براک و شاری قامیشلو ئەنجامدرا.

لە شاری قامیشلو بە سەدان هاووڵاتی و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شەقامی مونیرحەبیبی گەڕەکی غەربی قامیشلو کۆبوونەوە و نووسراوەی ، " هاوکاری منداڵانی عەین عیسا بکەن"، " کوا ویژدانی مرۆڤایەتی" و " فاشیزمی تورک لە سەر بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڕەشە دەکات، ئێمە پێکەوە لە دژی فاشیزم تێکۆشان دەکەین" بەرزکردەوە.

جەماوەر بەروە بینای کۆمیساریای نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێکەوتن.هاوڵاتیان ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار، پەیەدە و وێنەی منداڵانی قوربانی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکیان بەرزکردەوە.

جەماوەر لە بەردەم بینای نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شەقامی سیاحی کۆبوونەوە و دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان لەلایەن شەمسێخان جیلۆ ئەندامی مەجلس قسەیکرد و ئاماژەی بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک دا و وتی، " دەوڵەتی تورک ساڵانێکە هێرشی ژن و منداڵی هەرێمەکە دەکات و هەتاکو ئەمڕۆ بەردەوامە لە داگیرکاری و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی هەرێمەکە. ئێمە ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک وچەتەکانی بۆسەر هەرێمەکە ئیدانە و شەرمەزار دەکین."

' تربە سپی'

لە شارۆچکەی تربە سپی خۆپیشاندەران لە بەردەم بینای کۆنگرەی ستارکۆبوونەوە و بەرەو ناوەندی بازاڕ ڕێپێوانیان کرد. خۆپیشاندەران هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک وچەتەکانی بۆسەرعەین عیسا و هەرێمەکەیان ئیدانەکرد و پانکاردی" نا بۆ داگیرکاری تورکیا"یان بەرزکردەوە.

خۆپیشاندەران لە بەردەم بینای مەجلیسی تربەسپی کۆبوونەوە و ئەندامی مەجلیس محەمەد فەرهاد قسەیکرد و وتی، " بێدەنگی نێودەوڵەتی لەهەمبەرهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر عەین عیسا، بەردەوامی گەلەکۆمەی قڕکردنی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

چالاکییەکە بە دروشمی سڵاو لە بەرخۆدانی عەین عیسا کۆتایی هات.

'تل براک'

لە ناوچەی تل براک-یش بۆهەمان ئامانج ڕێپێوانێک بەڕێوە چوو.هاووڵاتیانی تل براک و گوندەوارەکانی دەورووبەریش بەشداری چالاکییەکە بون.

خۆپیشاندەران پانکاردی، " ئێمە داگیرکاری تێکدەشکێنین و پارێزگاری لە بەهاکانی شۆرشی خۆمان دەکەین"، " نا بۆداگیرکاری و قڕکردن" و " ئێمە پێکەوە ژنان و منداڵان بپارێزین" یان بەرزکردەوە.

' ڕەقا'

ئەندامانی مەجلسی هەرێمەکە، مەجلسی سڤیل-ی ڕەقا، شاروەوانی گەل و ڕیش سپیانی هەرێمەکە بەشداری رێپێوانەکە بوون.

خۆپیشاندەرانی لە پارکی شەهید هەڤرین خەلەف لە باکوری پردی کۆن-ی ڕەقا کۆبوونەوە و وێنەی شەهیدان، پانکاردی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و تاوانی چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرزکردەوە و هاوکات بێدەنگی ئەمریکا ، ڕووسیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیان لەهەمبەرتاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئیدانە کرد.

دوای ڕێپێوانەکە میتینگێک ڕێکخرا و لە میتینگەکەدا لەسەرناوی مەجلیسی سڤیلی ڕەقا ئەحمەد خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکی مەجلیس ، لە سەر ناوی پارتی پێشەڕۆژی سووریا زلێخا عەبدۆ جێگری سەرۆکایەتی چڵی پارتی لە ڕەقا و لەسەرناوی مەجلسی سەربازی ڕەقا جەمال عیسا قسەیانکرد.

لە وتارەکاندا دەستنیشانکرا کە ڕووسیا لە دستپێکی هیرشەکانەوە لەدژی عەین عیسا بێدەنگی نواندووە و بەرپرسە لە تۆپبارانی ئاسمانی سوپای تورک وچەتەکانی لە هەرێمەکە.

لە کۆتایی چالاکییەکە سڵاو لە بەرخۆدانی هێزەکانی سووریای دیموکرات- قەسەدە کرا  و هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە بەپەلە دەستێوەردانی دۆخەکە بکەن.

ک-ش