هێرشی گارە لە عامودێ شەرمەزارکرا

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گارەی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە عاموودێ شەرمەزارکرا.

یەکینەکانی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریا، بە ڕێپیوانێک، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بەرانبەر گارە شەرمەزار کرد.

لە ڕێپیوانەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی کۆمەلگای مەدەنی، ئەندامانی پەیەدە و کۆنگرەی ستار بەشداریان کرد، پانکارتی 'بەرخۆدانی گەلی کورد فاشیزم تێکدەشکینێت' بەرزکردەوە. لەلایەکی دیکەوە ئاڵاکانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سوریا و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە.

رێپێوانەکە کە لە گۆڕەپانی شەهید جیهاد دەستیپێکرد، چالاکوانان بێوستان دروشمی ' نا بۆ داگیرکەری تورک'یان وتەوە.

رێپێوانی گەنجان لەبەردەم ناوەندی عاموود بۆ میتینگ گۆڕا و بە لێدوانەکان هێرشەکان شەرمەزارکران.

ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا ئیبراهیم ئەسەدە قسەی کرد و شۆرشی ئازادی لە چوارچێوەی هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شرۆڤە کرد و وتی، دەوڵەتی تورک بۆیە نیگەرانە.

ف.ق