هەسەدە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکی بە درۆ خستەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند، لەو هەرێمانەی عەفرین کە دەوڵەتی تورک بۆردومانی کردوون، هیچ هێزێکی ئەوانی لێ نییە و بانگەشەکانی تورکی بەدرۆ خستەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە باسی ئەوەی کرد: "وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی فەرمی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و هەواڵە ناڕاستەکە نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک تا چ رادەیەک تەنگەتاو بووە."

لە راگەیەنراوەکەدا دەگوترێت: "دەوڵەتی تورک لە هەرێمی دیری ئەلفورات لەنێوان ٤ و ٨ی ئایاردا، گوایە ٦ شەرڤانی ئێمەی شەهید کردووە، دەوڵەتی تورک هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزەکانمان لە عەفرین خەڵكی مەدەنی بۆردومان کردووە. لە هەرێمانەی کە دەوڵەتی تورک باسی دەکات، هیچ هێزێکی ئێمەی لێ نییە و ئەوەی هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکە بە تەنها دەوڵەتی تورکە."

ف.ق