حسێن فەرەج ئەندامی ئاسایشێ رۆژئاوا لە تەبقا شەهید بوو

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند کە ئەندامێکیان بە ناوی حسێن عەواد فەرەج لە تەبقا لەسەر ئەرکی خۆی شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەندامێکیان بە ناوی حسێن عەواد فەرەج لە تەبقا ٣ی ئاب لەسەر ئەرکی خۆی شەهید بووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: " ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایش سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان دەکەین و سەری ڕێز لەبەرانبەر فیداکاری شەهیدان دادەنەوێنین کە بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان گیانیان بەخت کرد. رایدەگەیەنین کە ئێمە تاوەکو ئاشتی و ئارامی بەرقەرار نەکەین دەست لە رێبازی شەهیدانمان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەڵناگرین."

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناوی شەهید: حسێن فەرەج

ناوی باوک: عەواد

ناوی دایک: وەردە

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: تەبقا ٢٠/٥/٢٠١٧

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٣/٨/٢٠٢٢

ف.ق