هونەرمەند دەمیر بە ٩ ساڵ زیندانی سزادرا

دەسەڵاتی دادوەری تورک لەسەر بنەمای وتەکانی شایەتحاڵانی نهێنی و کراوە، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" سزای ٩ ساڵ زیندانیی بەسەر هونەرمەند دیلان دەمیر دا سەپاند.

داواکاری گشتیی کۆماری لە مێرسین بە پشتبەستن بە وتەکانی شایەتحاڵانی نهێنی و کراوە، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" لە دژی هونەرمەند دیلان دەمیر سکاڵاى تۆمار کرد. لە دوای ئەوە لە لقی دووی دادگای سزا قورسەکانی مێرسین دا دادگایکردن بەڕێوەچوو.

دەمیر بەشداری دانیشتنەکانی لقی دووی دادگای سزا قورسەکانی مێرسین نەبوو و پارێزەرەکەی سەباحەت گەنجتاریه بەشداری دانیشتنەکەى دادگا بوو. گەنجتاریە لە دانیشتنەکەدا رایگەیاند، موەکیلەکەی بێتاوانە وتەکانی شایەتحاڵانی نهێنی و کراوە ڕاست نین و داوای ئازادکردنی موەکیلەکەم دەکەم.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورک-یش بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" داوای سزای زیندانیان بۆ هونەرمەند دیلان دەمیر دەکرد.

دادگاش بەپێی وتەی داواکاری گشتی هەڵسوکەوتی کرد و بەهەمان تۆمەت سزای ٩ ساڵ زیندانیی بۆ دیلان دەمیر دەرکرد و داوای زیندانیکردنی بۆ کرد. پارێزەرانیش لە دژی ئەو بڕیارە لە دادگای باڵا سکاڵا تۆمار دەکەن.

ژ.ت