هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە قامشلوو دەستانگرت بەسەر ژمارەیەک چەکی چەکدرانی دیفاع وەتەنیدا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ماڵێکی گەڕەکی تەی لە قامشلوو، دەستیان گرت بەسەر چەند پارچە چەک و بڕێک جبەخانەدا.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینی هێزەکانی ئاسایسی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدوای چەتەکانی دیفاع وەتەنی سەربە ڕژێمی سوریا، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە ماڵێکدا لە گەڕەکی تەی، لە کۆڵانی خەولا بنت عەوەز، دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک جبەخانەدا.

هێزەکانی ئاسایش لەو ماڵەدا، دەستیان گرتووە بەسەر؛ سێ کلاشینکۆف، دوو بڕنەو، سێ دەمانچە، دووربینێکی شەو، لابتۆپێک و بڕێک جبەخانەدا.

دوابەدوای ئاگربەستەکەی دوێنێ بە ناوبژیوانی قەسەدە و ڕوسیا، لە ئێستادا شەڕ لە گەڕەکی تەی ڕاوەستاوە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینی هێزەکانی ئاسایسی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدوای چەتەکانی دیفاع وەتەنی سەربە ڕژێمی سوریا، لە گەڕەکی تەی بەردەوامە.

ک-ش