هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی ٤ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد

ناسنامەی ٤شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە دێرئەزۆر لە ڕێکەوتەکانی ٧-٩ کانوونی دووهەم لەسەر ئەرکەکانیان شەهیدبوون ، ئاشکرا کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا ناسنامەی ٤شەڕڤانی خۆی ئاشکراکرد کە لە دێرئەزۆر شەهید بوون.

لە راگەیەنراوەکەی هێزەکانی ئاسایشدا هاتووە:

" ٤شەڕڤانی ئێمە لە پارێزگەی دێرئەزۆر لە کاتی پاراستنی خاک و گەلەکەیان شەهید بوون. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانبەختکردووان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە لە سەر ڕێبازی شەهیدان بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان تێکۆشان درێژە بدەین."

ناسنامەی شەڕڤانە شەهیدەکان بەم شێوەیە:

ناو و پاشناو: فارۆق حەبیل

ناوی دایک: یاشێ

ناوی باوک: مەحموود

ڕێکەوتی بەشداربوون: ٢٥.١١.٢٠١٨

ڕێکەوتنی شەهید بوون: ٠٧.٠١.٢٠٢١ ناوچەی ئەل سەجەر

ناو و پاشناو: عەلی عەبد

ناوی دایک: سەبیحە

ناوی باوک: حسێن

ڕێکەوتی بەشداربوون:٢٥.١١.٢٠١٧

ڕێکەوتنی شەهید بوون:٠٨.٠١.٢٠٢١ ناوچەی زخێر

ناو و پاشناو:عەبدولکەریم خەلیف

ناوی دایک:ئیتۆ

ناوی باوک: ئەمیرە

ڕێکەوتی بەشداربوون:٠٢.٠١.٢٠١٨

ڕێکەوتنی شەهید بوون:٠٩. ٠١. ٢٠٢١ ناوچەیسەجر

ناو و پاشناو: محەمەد حلۆ

ناوی دایک: بەدریە

ناوی باوک: لوقمان

ڕێکەوتی بەشداربوون:٢٣.٠١.٢٠١٨

ڕێکەوتنی شەهید بوون:٠٩.٠١.٢٠٢١ ناوچەی عەزبە.

ک-ش