‌هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٣ سەرباز و چەتەیەک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند، لە ٣ و ٢ی کانونی یەکەم دا، لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیاندا، ٣ سەرباز و چەتەیەک کوژراون و ٤ سەرباز و ٤ چەتەش برینداربوون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی چالاکیەکانی هێزەکانیان لە ٣ و ٤ی کانونی یەکەم دا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە مێژوودا هەموو کاتێک نوێنەرایەتی کەلتوری قڕکردن، تواندنەوە و کردەوەی دژە مرۆڤایەتی لە بەرانبەر گەلان کردووە، ئەمرۆش بە هەمان شێوەیە، قێزەونی قڕکردن و تواندنەوەی خۆی لەسەر گەلەکەمان دەسەپێنێت. لەم دواییانەدا بێ ئەوەی جیاوازی لە نیوان ژن، منداڵ، گەنج و پیردا بکات، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای کردووەتەوە ئامانج. دەوڵەتی فاشیست کە ساڵی رابردوو لە تەل رەفعەت منداڵانی شەهید کرد، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە لەسەر گەلەکەمان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ئەو رووداوانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی کیمارێ روویاندا، نمونەی ئەو کارە قێزەونانەیە. بۆ تۆڵە و وڵامدانەوەی ئەو کردەوە نامرۆڤانانە، هێزەکانمان بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن و لەم چوارچێوەیەدا:

سەرلەبەیانی ٣ی کانونی یەکەم، هێزەکانمان لە هەرێمی عەفرین لە بەرانبەر بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٣ سەربازی داگیرکەر کوژران و ٤ سەربازیش برینداربوون. هەروەها چەکێکی MPT-76، دووربینێکی تەراڵ، بێتێلێک و تەلەفۆنێک دەستیان بەسەرداگیرا.

لە ٤ی کانونی یەکەمدا لە هەرێمی عەفرین، هیزەکانمان لە بەرانبەر چەتە داگیرکەرەکان چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و ٤ چەتە بریندار بوون.

لە بەرانبەر کردەوەی نامرۆڤی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرانبەر گەلەکەمان، چالاکی تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانمان بەردەوام دەبن."

ف.ق