هێزەکانی ڕزگاری عەفرین شەهید بوونی شەرڤانێکی خۆی ڕاگەیاند

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند کە شەڕڤانێکی ئەوان بەناوی گیڤارا عەفرین لە بەرخۆدانی لە دژی داگیرکەراندا لە رۆژی ٢ی کانوونی دووهەم شەهید بووە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە شەڕڤانێکی ئەوان بە ناوی گیڤارا عەفرین شەهید بووە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە:

" ڕۆژی ٢ی کانوونی دووهەم هاورێ گیڤارا عەفرین، لە قۆناغی دووهەمینی بەرخۆدانی عەفریندا شەهید بووە.

هاوڕێ گیڤارا ، لە عەفرین لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. لە تێکۆشانی لەدژی داگیرکەراندا هەتا دوا دڵۆپی خوێنی بەرخۆدانی کرد. هاوڕێ گیڤارا خۆی لە پێناو شۆرشی ئازادی و دیموکراسی گەلان فیدا کرد .

ناسنامەی شەهید ئاوەهایە:

نازناو: گیڤارا عەفرین

ناو و پاشناو: بیلال حەمکاوێ

ناوی دایک: نەجاح

ناوی باوک: جەماڵ

شوێنی لەدایک بوون: عەفرین

شوێن و رێکەوتی شەهید بوون: عەفرین ، ٢ی کانووی دووهەمی ٢٠٢١.

ئێمە وەک هێزەکانی ڕزگاری عەفرین سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید دەکین و بەڵێن دەدەین کە درێژەدەری ڕێگەی شەهیدان بین.

ک٠ش