جموجوڵی فڕۆکەی چاودێری بە سەر ناوچەکانی رۆژئاوادا زیادیکردووە

دوای هەڕەشە نوێیەکانی ئەردۆغان بۆ داگیرکاری، جموجوڵی فڕۆکەی چاودێری بەسەر ناوچەکانی رۆژئاوادا زیادیکردووە. دوێنێ ئێوارە فڕۆکەکانی سوپای تورک بۆ ماوەیەکی زۆر بە ئاسمانی عەفرین، شەهبا، کۆبانێ و منبجدا سوڕانەوە.

لە کاتژمێر ١٧:٠٠ ی ئێوارەی دوێنێوە فڕۆکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی عەفرین، شەهبا، ناوەندی کۆبانێ، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتیی کۆبانێ، شارۆچکەی شیوخ و باکوری منبج دا دەستیان بە سوڕانەوە کرد.

لەم دواییانەدا و دوابە دوای هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشی داگیرکاری، جموجوڵی فڕۆکە چاودێرییەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی  داگیرکەر لە ئاسمانی زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیادی کردووە.

هەفتەی ڕابردوو فڕۆکە چاودێرییە بێ فڕۆکەوانەکانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورک لە گەڕەکی هلێلیی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی مەدەنییان کردە ئامانج  و  ٣ ئەندامی بنەماڵەی گولۆیان کۆمەڵکوژ کرد.

ژ.ت