خۆبەڕێوبەریی ڕۆژئاوا ٢٥ی نیسانی وەک ڕۆژی شەهیدان دیاری کرد

خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژی ٢٥ی نیسانی وەک “ڕۆژی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا” ڕاگەیاند.

بەبۆنەی ساڵیادی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر چیای قەرەچۆخی ناوچەی دێرک، خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شۆڕشی خۆی دەناسرێت و بۆ دامەزراندنی سوریایەکی دیموکراتیی فرەڕەنگ و ناناوەندی و بۆ پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی، ژیانی هاوبەش و برایەتی گەلان، بنەماکانی پاراست، لەم شۆڕشەدا کوڕان و کچانی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی خۆبەڕێوبەری، فیداکارییەکی بێوێنەیان پێشکەش کرد.

لە بەردەوامیدا بە ئاماژەدان بەو فیداکارییانە کە پلەی هەرە بەرزی شەهیدبوونە، هاتووە: لە هەموو بارودۆخ و کاتێکدا ئەو ئامانجانە پێکدێنین کە گەنجانمان لەپێناویدا گیانی خۆیانی فیداکرد، تەنیا بە شوێنکەوتوویی ڕێگای ئەو شەهیدانە دەتوانین سەربکەوین و هیوای گەلان پێکبێنین.

هەروەها هاتووە: هەموو شەهیدێک کە لە هەموو هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گیانیان فیداکرد و شەهیدانی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر چیای قەرەچۆخ لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ـدا بەبیر دێنینەوە، کە دەستپێکی دەستێوەردانەکانی لە هەرێمەکە بوو، بۆ فراوانکردنی داگیرکارییەکانی، ئەو کاتە گەلەکەمان فیداکارییەکی بێوێنەی نیشاندا، تا داعشیان لەناوبرد و لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ـدا سەرکەوتنی لە باغۆز بەدەستهێنا و پیرۆزی کرد.

لە کۆتاییش هاتووە: بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی قارەمان و لەسەر بنەمای درێژەدان بە ڕێگایان، وەک خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژی ٢٥ی نیسان وەک “ڕۆژی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا” ڕادەگەیەنین، هەمیشە شوێنکەوتووی ڕێگایان دەبین، ئیرادەمان لە میراتی قارەمانی ئەوان وەردەگرین، بەم هێز و ئیرادەوە هەرێمە داگیرکراوەکانمان ڕزگار دەکەین و هیوای گەلەکەمان بۆ ئازادیی و دیموکراسی مسۆگەر دەکەین.

ک-ش